کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ ە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور و سارد دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ و لە ناوچەی جیاوازدا، لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور و باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت.

   

 

Back to top button