سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆده‌بنه‌وه

سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، سبەی دووشەممە ٧ی ١ی ٢٠١٩، کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست خـواكورك كه‌وتوون، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسی پێکهێنانى کابینەى نۆیه‌می حکوومەتى هەرێمى کوردستان.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەگەر هەیە لەم هەفتەیە شاندی پارتی سەردانی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بکات و کۆبوونەوەکانیش لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

لەلایەن خۆیەوە، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەی دووشەممە کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان دەست پێ دەکاتەوە ئەوەشی ئاشکرا کرد دوێنێ لەلای کاك کۆسرەت بووم، گوتیان سبەی یان دوو سبەی کۆبوونەوەکە دەکرێت.

‌ نزیكه‌ی 90 رۆژه‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌گه‌رچی به‌ هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه‌، گفتوگۆكان راگیرابوون.

 

Back to top button