گۆڕان: یه‌كێتى به ساخته‌كارى بووه‌ته زۆرینه‌ى سلێمانى و هه‌ڕه‌شه‌ى دوو ئیداره‌یش بۆ وه‌رگرتنى پۆسته
مه‌حموود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى دوێنى شه‌ممه له چالاكییه‌كى وه‌رزشى ڕاى گه‌یاند، كه لاریان نییه له‌وه‌ى دوو ئیداره‌یی له كوردستان دروست ببێت و باسى له‌وه‌یش كرد كه یه‌كێتى له سنوورى سلێمانى زۆرینه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسێكى گۆڕان ده‌ڵێت، ئه‌و زۆرینه‌ى یه‌كێتى راسته‌قینه نییه به ساخته دروست بووه.
شێركۆ حه‌مه ئه‌مین ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان ڕاى گه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌ى دوو ئیداره‌ى له‌لایه‌ن یه‌كێتى و هه‌ر لایه‌نێكى تر به‌مه‌به‌ستى گوشار و وه‌رگرتنى پۆستى زیاتره له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان، زیاتر گوتى، یه‌كێتى كه باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن له سنوورى سلێمانى زۆرینه‌ن ڕاست نییه، چونكه ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌نگى ڕاسته‌قینه نییه و یه‌كێتى به ساخته‌كارى بووه‌ته زۆرینه‌ى سنوورى سلێمانى.
مه‌حموود سه‌نگاوى دواى وه‌رگرتنى ئیمتیاز له بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و گرووپى خیانه‌تكارانى ناو یه‌كێتى ئێسته ئاراسته‌ى قسه‌كانى گۆڕیوه، ئه‌گینا پێشتر یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ى ناو یه‌كێتى كه دژایه‌تى ڕاسته‌وخۆى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى ده‌كرد و ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى وه‌ڵامى یه‌كتریان ده‌دایه‌وه.