به‌ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ عه‌بادی گه‌یشته‌ به‌رتله‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 5/11/2016 دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی حه‌ما عه‌لیل و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ به‌رتله‌ بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپا.

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، عەبادی لە بەرتلە یەكە سەربازییەكانی دەزگای دژە تیرۆری بەسەركردۆتەوە.

له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە سەردانێک گەیشتووەتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی “واهاتین نەینەوا” لە بەرتلە.

ئاسان پێشڕه‌ویكردنی سوپای عێراق بۆ ناوشاری مووسڵ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگی دژ به‌داعش ئه‌نجامیاندا و توانیان له‌ چه‌ندین به‌ره‌وه‌ گورزی كوشنده‌یان لێ بوه‌شێنن و تێكیان بشكێنن‌.

Back to top button