ئه‌و کادیرە پارتییەی لاهور جه‌نگی بەبێ پاساو دەستگیری کردبوو ئازاد کرا
لە ماوەی رابردوودا دژە تیرۆری یەکێتی بە فەرمانی لاهوور جەنگی، یەکێک لە سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی دەستگیر کردبوو.
ئه‌و كادره‌ى پارتى پێشتر به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بانگێشتكرابوو، به‌ڵام دواتر ئاسایش و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى یه‌كێتى ده‌ستوه‌ردانیان له كه‌یسه‌كه‌یدا كردبوو بۆ ماوه‌یه‌ى چه‌ند ڕۆژێك به بڕیارى لاهوور جه‌نگى گیرابوو.
کەمێک لەمەوبەر عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – ھەڵەبجەی پارتی ڕای گەیاند: ئەو کێشەیەی ھەبووە چارەسەر کراوە و ھەواڵی ئازادکردنی سەرخێڵ ئەکبەر، ئەندامی لقی گەرمیانی پارتی ڕاستە و پاش کەمێکی دیکە دێتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی – ھەڵەبجەی پارتیمان.
پێشتر (خـواكورك) زانیارى وردى له‌سه‌ر گرتنى ئه‌و كادره‌ى پارتى له گه‌رمیان بڵاو كردبووه‌وه و ئاشكرا كرابوو، لاهوور جه‌نگى ده‌ستى له گرتنى كادرانى پارتى هه‌یه و هه‌ڵمه‌تێكیشى له‌و سنووره ده‌ست پێ كردووه.