هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پاریزگای ئه‌نبار

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/1/2019 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی به كه‌ناڵی (روسیا الیوم)ـی ڕاگه‌یاند:” “به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له سووریا كشاونه‌ته‌وه هاتوونه‌ته بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پاریزگای ئه‌نبار و له‌وێ جێگیر بوون”.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به كه‌ناڵی (روسیا الیوم)ـی گوتووه: “ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی چوونی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له سووریاوه بۆ شاری هه‌ولێر ته‌واو هه‌موو راستییه‌كه نییه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆریان له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی پارێزگای ئه‌نبار و و بنكه سه‌ربازییه‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: “هێشتا هێزی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراقن و به‌ته‌واوه‌تی پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه”.
كوتله سیاسییه‌كانی عێراق، هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریاوه بۆ ناو خاكی عێراق به مه‌ترسیدار ناو ده‌به‌ن، داوایان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه كه به یاسایه‌ك ئه‌و هێزه بیانیانه له عێراق بكاته ده‌ره‌وه .