سوپا سالاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەستی لە کارکێشایەوە

دوای مانگێک لە دەستلەکارکێشانەوەی جەیمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمەریکا، کێڤن سوینێی، سوپا سالاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەستی لە کارکێشایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، له‌ هه‌واڵێكیدا له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سوپا سالاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێمەوە سەر کارکردن لە کەرتی تایبەت”.

دوو ساڵە کێڤن سوینێی سوپاسالاری وزاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكایه‌ و کەسێکی نزیکی وەزیری بەرگری پێشوو بووە، دەست لە کارکێشانەوەکەشی بۆ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە.

  • له‌ دوای دەستلەركاركێشانەوەی وەزیری بەرگری ئەمریكا، برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ جەنگی دژی داعش و دانا وایت، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ده‌ستیان له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌ .
Back to top button