كادیره‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئازاد كران

نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ  یه‌ك شه‌ممه‌ 6ی كانونی دووه‌می 2019 سەرخێڵ ئەكبەر رۆستەم كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان کە چەند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ به‌ڵته‌چییه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ستگیر كرابوو ئازاد كرا ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسایشی هه‌ولێر  پێشڕەو وەیسی، کادیری یەکێتی کە لەبەرامبەر دەستگیرکردنی کادیرەکەی پارتی دەستگیرکرابوو ئەویش ئازادکرا.

كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ئازادبوونی سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی سەردانی کردووە و دواتر چووه‌ته‌ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی .

بەپێی زانیارییەكانی ” خــواكوڕك ” لەبەرامبەر ئازادكردنی كادیرەكەی پارتی پێشڕەو وەیسی، کادیری یەکێتی ئازادكراوە و لەگەڵ ئازادبونی ئەو كادیرەی یەكێتیدا دووكادیری تربەناوەكانی هەرێم رەفعەت و بەشدار جەوهەر ئازادكراون.

ئازادکردنی کادیرەکانی پارتی و یەکێتی دوای ئەوە هات کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بەشێوەیەكی زۆر تووند هەڵوێستی نواندووە سەبارەت بە گرتنی كادیرانی پارتی و یەكێتی بەبێ بڕیاری دادگا و بەشێوەیەكی نایاسایی .

 

Back to top button