هارۆڵد براون وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریكا كۆچی دوایی كرد
وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریكا بەهۆی نەخۆشییەوە لەنێو ماڵەكەی خۆی لە كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كرد.
دامەزراوەی راند كۆربۆریشن بۆ توێژینەوەی سیاسی كە بنكەكەی لە شاری (سانتا مۆنیكا) یە رایگەیاند:” (هارۆلد براون) وەزیری بەرگری پێشووتری ئهمریكا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاسەوە لەنێو ماڵەكەی خۆی لەویلایەتی كالیفۆرنیا لەتەمەنی (91) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە”.
لای خۆیەوە (مایكل ریچ) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دامەزراوەی (راند كۆربۆریشن) پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچ كردوو كردووە، هاوكات ئەویشی وەك مامۆستاو نووسەرو فێركار نیشانداوە.
جێگەی ئاماژه پێكردنه (هارۆلد براون) وەزیری بەرگری ئەمریكا بووە لەسەردەمی حوكمڕانی (جێمی كارتەر) لە نێوان ساڵانی (1977 – 1979) ، هەروەها بەشداربووە لەڕێككەوتننامەی (كامپ – دێڤید) بۆ ئاشتی لەنێوان (میسر – ئیسرائیل).
لەكۆتاییدا لە ساڵی (1981) براون وازی لە پۆستەكەی هێنا وەكو بەرپرسێك لە پنتاگۆن، ئەوەش دوای ئەوەی نەیتوانی بڕوا بەئەنجوومەنی پیران بكات سەبارەت بە سنوورداركردنی چەكە ناوەكییەكان كە لە ساڵی (1979) لەنێوان مۆسكۆو واشنتۆن مۆركرابوو.