یه‌په‌گه به‌تووندی وه‌ڵامی لاهور جه‌نگی ده‌داته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی میدیاكانی سه‌ر به لاهور جه‌نگی” میلله‌ت و ئاژانس و لڤین و ژیان” هه‌واڵێكیان بڵاو كرده‌وه، رایانگه‌یاند، یه‌په‌گه نه‌وت ده‌فرۆشێته، مه‌نسوور بارزانی ناو براویش ده‌فرۆشێت به ئێران، ئه‌مرۆ نوری محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه، له تویتێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌تووندی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه، ده‌لێت، ئێمه وه‌كو یه‌په‌گه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری ئێمه به‌نه‌وت نیه”.
میدیاكانی لاهور جه‌نگی بۆ په‌رده پۆش كردنی لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر دزینی نه‌وتی كه‌ركووك و فرۆشتنی به ئێران كه له‌لایان یه‌كێتیه‌وه، ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كاریان بڵاو كرده‌وه، گوایه یه‌په‌گه نه‌وت به مه‌نسوور بارزانی ده‌فرۆشێت، ناوبراویش ده‌یفرۆشێته، ئێران”.
له‌به‌رامبه‌ر دا نووری محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی باڵای یه‌په‌گه له تویتێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت”ئێمه وه‌ك یه‌په‌گه دامه‌زراوه‌یه‌كی پاراستنین هیچ كاری ئێمه به نه‌وت نیه، به‌ڵكو نه‌وت كاری دامه‌زراوه‌ی ئابووری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه ده‌لێت یه‌په‌گه نه‌وت فرۆشتیه به هه‌رێمی كوردستان دووره له راستیه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندی به یه‌په‌گه‌وه نیه”.
شایانی باسه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا له‌باره‌ی نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك كه ئێستا به تانكه‌ر له‌لایان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌فرۆشێت به ئێران، رایگه‌یاندبوو ئه‌و بره نه‌وه‌ته‌ی كه هه‌یانه ده‌فرۆشن به ئێران و پێشتر پێمان گوتن مه‌فرۆشن به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام بوونه، ئه‌م لێدوانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئێستا له‌لایان لاهور جه‌نگی یه‌كێك له سه‌رانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له رێگای میدیاكانیان هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی ده‌درێت، پێشتر رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌م نه‌وته، هی یه‌په‌گه‌یه و ده‌فرۆشرێت به پارتی و دوایش ده‌درێت به ئێران به‌ڵام یه‌په‌گه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌د كرده‌وه”.
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وامن له دزینی نه‌وتی كه‌ركووك و فرۆشتنی به ئێران و چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا دۆناڵد تره‌مپش هۆشداری تووندی به یه‌كێتی دا”.