زانیاری نوێ لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی کوردستان

دوای ئەوەی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به‌ گوڕى (6)پله‌ى رێخته‌ر له‌ پارێزگاى كرمانشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان روويدا، ناوەندی بوومەلەرزە زانی زانیاری نوێ لە بارەی بوومەلەرزەکە بڵاودەکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ناوەندی بوومەلەرزە زانی :” چه‌قى بوومه‌رله‌رزه‌كه‌ به‌ قوڵى 10 كيلۆمه‌تر له‌ شارى گه‌يلانى رۆژئاوا له‌ سنوورى پارێزگاى كرمانشان روويداوه‌.

فه‌رمانگه‌ى فرياكه‌وتنى ئێران پێنج تيمى هاوكارى بۆ ناوچه‌ زيانلێكه‌وتووه‌كان ره‌وانه‌ كردووه‌.

جگه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ شاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌، سلێمانى، كه‌ركووك، خانه‌قين، مه‌نده‌لى و هه‌ولێريش هه‌ستى پێكراوه‌.

هه‌روه‌ها هاووڵاتيان له‌ پارێزگاكانى به‌غدا و نه‌جه‌ف و بابل هه‌ستيان پێكردووه‌.

Back to top button