دیندار زێباری وەڵامی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان دەداتەوە

دوای ئەوەی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان، لە ڕاپۆرتێکدا داوای گۆڕینی قائیمقامی شەرعی شنگالی کرد،دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە راگەيه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێش هاتنی داعش بۆ شنگال و دەوروبەری، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵی رەوشی ئەمنی ناوچەکەیان کردبوو و ئاسایشی ئەو ناوچەیە بە بەجۆرێک پارێزراوبوو کە هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستی یاخود توندڕەوی لەو ناوچانە رووی نەداوه‌.

ديندار زێبارى گوتیشی: گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان داوای گۆڕینی قائیمقامی شنگال دەکەن، لە کاتێکدا کە قائیمقام بەشێوەیەکی فەرمی لە لایەن خەڵکی شنگالەوە هەڵبژێردراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە مافی شەرعی خۆمانی دەزانین هێزەکانی پێشمەرگە بوونيان هەبێت لە شنگال و دەوروبەری تا ئەو کاتەی کە کێشەی ماددەی 140 یەکلا دەکرێتەوە.

Back to top button