حکوومەتی عێراق دوو کلێسای مەسیحیەکانی رووخاندووەو زەویەکانی فرۆشتووە، ئەمەش مەسیحیەکانی توڕەکردووە
دوای ئەوەی لە ڕابردوو حکومەتی عێراق دوو کلێسا و پەرستگەی مەسیحیەکانی ڕووخاندو زەویەکانی لە زیادکردنی ئاشکرا فرۆشران، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارە مەسیحیەكانی عێراق كەیسی فرۆشتنی كڵێساكانی بەغدا و چەند شارێكی تری عێراق دێننە ڕۆژەڤەوە و لەبەردەم پەرلەماندا داوای لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن.
عەمانوێل یوخەنا پەرلەمانتاری عێراق راگەیاندووە كە پەرلەمانتارە مەسیحییەكان دەیانەوێ كەیسی فرۆشتنی كڵێساكانی عێراق بكەنەوە.
یوخەنا ئاشكرای كرد زۆر لە كڵێساكانی بەغدا و شارەكانی تریش فرۆشراونەتەوە، هەروەها چەند خانوبەرەیەكی سەر بە كڵێساكانی عێراقیش فرۆشراونەتەوە.
ئەم پەرلەمانتارە مەسیحیە رایگەیاندووە كە مامەڵەی فرۆشتنی كڵێساكانی عێراق بە بێ رەزامەندی وەقفی مەسیحی بەڕێوەناچێت، بۆیە ئەوان وەكو پەرلەمانتار داوا دەكەن لێكۆڵینەوەكە وەقفی مەسیحییش بگرێتەوە و چۆنیەتی فرۆشتنی ئەم كڵێسایانە و مولكەكانی سەر بە كڵێساكان ئاشكرا بكرێت.
جێی باسە لە ماوەكانی رابردوودا روخاندن و دواتر فرۆشتنەوەی زەوییەكانی دوو كڵێسا لە عێراق هەرایەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتی كە كڵێساكان وەك شوێنەوارێكی كۆنی عێراقیش دەبیندران.