ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەكات پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد ئاسایی نەکەنەوە

 

 

نەسر حەریری گەورە بەرھەڵستكاری ڕژێمەكەی ئەسەد سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە گۆڕانی ھەڵوێستی ھەندێك لە وڵاتانی عەرەبی كە دەیانەوێت پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ڕژێمەكەی ئەسەد ئاسایی بكەنەوە.
حەریری ڕایگەیاند ئەگەر ھەموو جیھان پەیوەندیەكانیەكانیان لەگەڵ ئەسەد ئاسایی بكەنەوە ئەوە ناگۆڕێت كە ئەسەد دیكتاتۆرو خوێن ڕێژە،ھەر لەو ڕوانگەوە داوای كرد لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان شۆڕش و گەلی قوربانی بەخشی سوریا نەفرۆشن
ئەو بەرھەڵستكارەی ڕژێمەكەی ئەسەد باسی لە بەھێزی ئۆپۆزسیۆن كرد و وتی ئێمە نە لاوازین نە گۆڕەپانەكەش بۆ ڕژێم جێدەھێڵین.

Back to top button