ناشناڵ ئینترێست: دەبێت ئیسرائیل تێبگات ئەمریکا چیتر پۆلیسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێت

نوسەری ناوداری ئەمریكی لیۆن ھادەر لە وتارێكدا كە لە ڕۆژنامەی ناشناڵ ئینترستی ئەمریكی بڵاوی كردۆتەوە ئاماژەی بەوە كردووە كە چیتر ئەمریكا ڕۆڵی پۆلیس لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نابینێت.

ھادەر دەنوسێت:” ئەمریكا وردە وردە لە ڕۆڵگێڕانی وەك پۆلیس لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرەو كۆتایی دەچێت و دەبێت ئیتر ئیسرائیل خۆی چارەسەری كێشەكانی بكات.

لە درێژەی وتارەكەدا لیۆن دان بەوەدا دەنێت كە ئەو ڕاستیە بۆ ئیسرائیل تاڵ و دژوارە، بەڵام پێویستە ئیسرائیل خۆی بۆ ئەوە ئامادە بكات و پڵانی خۆی ھەبێت، چونكە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەمریكا لەو ناوچە دەكشێتەوە.

Back to top button