بەسەر پەرشتی سەرۆک بارزانی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

لە دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر لەلایەن گرووپی خیانەتکاری یەکێتی، پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گرژی تێکەوتووە بەتایبەت لە پرسی کەرکووک و ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان، بۆ چارەسەری کێشەکان بەم نزیکانە سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەکان بەم نزیکانە سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە، چەند پرسێک تاوتوێدەکرێت.

سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کرد، بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت، ڕەوشی ناوچەکەو ڕۆڵی کورد لە بەغدا و کێشەکانی ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان و کەرکووک پێکهێنانی حکومەت تاوتوێدەکرێن.

Back to top button