ئەو پێنج رێگەیەی کێشت دادەبەزێنێت

رجێمکردن لە خواردن شێوازێکی ھەمیشەیی بۆ دابەزینی کێش نییە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمە شێوازێکی کاتییەو کەنجامەکەشی کاتی دەبێت.

بەشێکی زۆری ئەوانەی کە پەیڕەوی لە رجێمکردنی خواردن دەکەن، لە دوای وازھێنانیان بە خێرایی کێشەکەیان دەگەڕێتەوە پێش قۆناغی رجێمکردن. بۆیە باشترین رێگەی دابەزاندنی کێش، شێوازێکی سروشتییە، چونکە دابەزاندنی کێش تەنھا کاتێک ئەنجامی دەبێت کە بەشێوەیەکی نوێ و تەندروست جێ بەجێ بکرێت.

پێنج رێگە ھەیە بۆ دابەزاندنی کێش:

رێگەی یەکەم: وەرزش کردن.

رێگەی دووەم: دوورکەوتنەوە لە تەلەفزیۆن و یارییە ڤیدیۆییەکان.

رێگەی سێیەم: دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازدارەکان و خواردنەوەی ئاوو  شیری کەم چەور.

رێگەی چوارەم: لایەنی کەم رۆژانە ٥ جار میوەو سەوزە بخۆ.

رێگەی پێنجەم: خواردنی بەیانیان لە بیر نەکەیت.

Back to top button