گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی شیر بەگەرمی

شیر یەکێکە لەخواردنەوە بەسوودەکان بۆ تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت،بەپێی توێژینەوەکانیش، خواردنەوەی شیر جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان و بەکتریا ڕزگار دەکات.

توێژینەوەکانیش ئەوەیان دەرخستووە،کە خواردنەوەی شیر بەتایبەت لە شەواندا یارمەتی مێشکی مرۆڤ دەدات کە ئارام بێتەوە، ھەروەھا باری دەروونی مرۆڤ باشتر دەکات و چارەسەری گرفتی خەوزڕاندن دەکات،ھەروەھا خواردنەوەی شیر لە شەودا کێش کەمدەکاتەوە.

خواردنەوەی شیر دەبێتە ھۆی پتەوکردنی ئێسک لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە، ھەروەھا ماسولکەکان پتەودەکاتەوە، چونکە بڕێکی باشی پڕۆتینی تێدایە و ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە.

Back to top button