ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە یاریزانێكی نوێی بەڕازیلی

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلانی داڕشتووە گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێكی بەڕازیلی بكات بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری تیپەكەی.

رۆژنمەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یانەی شاهانە بەڕژدی چاودێری ئاستی ئیدێر میلیتاو بەرگریكاری بەڕازیلی لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی دەكات.

شێوازی ئەم بەرگریكارەی پێشووی یانەی ساو پاولۆی بەڕازیلی زۆر لە شێوازی یاریكردنی پیپی پورتوگالی و بەرگریكاری پێشووی یانەی ریال مەدرید دەچێ.

میلیتاو هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی پۆرتۆوە كردبوو، بەڵام هەرزوو بەهۆی ئاستبەرزییەكەیەوە شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەی كردبووەوە.

رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە نوێنەرەكانی یانەی ریال مەدرید لەچەند هەفتەی رابردوودا بەوردی چاودێری ئاستی میلیتاویان كردبوو و گلۆپی زەویان بۆ فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە هەڵكردبوو بۆ گرێبەستكردن لەگەڵیدا.

ئەگەر یانەكەی پاڵەوانی ئەوروپا بە كردار دەستی بە هەوڵەكانی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ میلیتاو كرد، بەرپرسانی یانەی پۆرتۆ خوازیارن لەبەرامبەر ئەم بەرگریكارەیان بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ وەربگرن.

جێی باسە میلیتاو لەوەتەی لە هاوینی رابردووەوە هاتۆتە ئەوروپا لەگەڵ یانەی پۆرتۆ بەشداریی لە 12 یاریی خولی پورتوگال و 5 یاریی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا و 3 یاریی تری جامی پورتوگال كردووە، لە كۆتاییەكانی ساڵی پاریشدا بەفەرمی بۆ یەكەمجار بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بەڕازیل كرابوو.

یەكەمجار بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بەڕازیل كرابوو.

 

Back to top button