گەنجێک وەتسئەپ دەکات بە زمانی کوردی کرمانجی

بەکارھێنەرانی وەتسئەپ دەتوانن ئەو ئەپلیکەیشنە بە زمانی کوردی کرمانجی بەکاربھێنن.

گەرناس نەناس ئەو گەنجەیە کە ئەپلیکەیشنی وەتسئەپی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی بۆ پرۆگرامی ئەندرۆید، کە سەرجەم کارەکانی پەیوەندی و چات و گەڕان بە زمانی کوردی دەبێت و سەرجەم بەشەکانی ئەپلیکەیشنەکان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

بەرنامەکە لە ئێستادا لە پرۆگرامی پلەی ستۆر بەردەست نییەو بەکارھێنەرانی دەبێت لە لینکێکی تایبەتەوە بەکاری بھێنن و تا رێژەی بەکارھێنەرانی زۆرتربێت گوگڵ زوتر لە لیستی ئەپلیکەیشنەکانی پلەی ستۆر تۆماری بکات. ئەو گەنجە کوردە پێشترین ئەپلیکەیشنی تەلەگرامی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کرمانجی.

Back to top button