لەبارەی هاتنی عەبادی چەند زانیاریەك ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

لەپاش سەردانەكەی بۆ هەولێر سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت، بەپێی رێكەوتنی بەغدا و هەولێر و بەرنامەی ئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی موسڵ پێشمەرگە و حشدی شەعبی ناچێتە ناو مووسڵ.
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، فواد حوسێن لەمیانی پێشوازی كردنی لە حیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەلێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی هاوئاهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق كراوە لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵدا”.

لەبارەی هۆكاری هاتنی حەیدەر عەبادی بۆ هەولێر، ناوبراو گوتی “عەبادی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ سەردانی هەولێری کردووە”.  ئومێدیشی خواست ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بەزوویی کۆتایی بێت

سەبارەت بە چوونی پێشمەرگەش بۆ نێو موسڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی گوتی “هاوئاهەنگییەکی باش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بەڵام پێشمەرگە ناچێتە نێو شاری موسڵ، هەروەها بەپێی پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، حەشدی شەعبیش ناچێتە نێو شاری موسڵ”.

Back to top button