کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور و سارد دەبێت، باران لە ھەندێک  کات و شوێنی جیاوازدا دەبارێت، لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێ شەممە ۸ـی ۱ـی


، لە ھەولێر و سلێمانی و کەرکووك ئاسمان ھەور و سارد دەبێت، ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم ھەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بەفربارین ھەیە، لە دھۆک ئاسمان ھەور و باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ھاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کەشوھەوا، ئاگادارییەکیشی بۆ ھاووڵاتییان لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەگەری تەرزەبارین لە ھەندێک ناوچەدا ھەیە، لەگەڵ بوونی تەم و تۆزێکی سووک لە کەشی ھەرێمی کوردستاندا، ھەروەھا سبەی سێشەممە خێرایی با زیاد دەکات و لە ھەندێ ناوچەدا بۆ سەرووی 20کم لەکاتژمێرێکدا دەبێت.

Back to top button