نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم ناردن و فرۆشتنی نه‌وت له كه‌ركوكه‌وه بۆ ئێران به‌رده‌وامه
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێرانن ڕایدەگەیەنێت: ناردن و فرۆشتنی نەوت له كه‌ركوكه‌وه بۆ ئێران ڕۆژانە بەردەوامە.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران، ڕایگەیاند:” سەپاندنی سزا بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە كاریگەری ئەوتۆی لەسەر بازرگانی نێوان عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەت هەرێمی كوردستان نەبووە”.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران گووتیشی: ناردن و فرۆشتنی نەوت لە كه‌ركوكه‌وه بۆ ئێران ڕۆژانە بەردەوامە، بۆیە دوور نیە بەشێكی قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا لەسەر فرۆشتنی نەوت بە ئێران لەلایەن كوردكانەوە مەبەستی پەیوەندی هەیە بەكوردی عێراقەوە .
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران ده‌شڵێت: دەبێت كورد زیرەكانە مامەڵە بكات پشت بەوڵاتانی دەرەوەی وەك ئەمریكا و ڕوسیا نەبەستێت، زیاتر درواسێكان بۆ كورد گرنگترن، مەسەلەی ترس لە ئەمریكا و ڕوسیا و وڵاتانی دەرەكی هێندەی ترس نیە لە وڵاتانی دراوسێ.
لای خۆیه‌وه ئاراس شێخ جه‌نگی ، برازای جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌باره‌ی ڕاگرتنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران ،له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ڕاگرتنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ وڵاتی ئێران كارێكی نائه‌خلاقی و نایاساییه و جگه له‌وه‌ی ئه‌م كاره دژی كه‌ركوكییه‌كانه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری شاره‌كه‌یان ده‌بێت”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكیدا له‌باره‌ی فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئێران گووتی : داوا له كورده‌كان ده‌كه‌م ئه‌و نه‌وته كه‌مه‌ی كه هه‌یانه مه‌یفرۆشن به ئێران “.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.