دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد
کەمێک لەمەوبەر، دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی کردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتييه‌ك له شاری هه‌ولێر، به‌ناوی (پ. ن)، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كوڕه‌كه‌ی و خانه‌واده‌كه‌ی لێكرا، ئه‌گه‌ر بڕی ١٥٠ هه‌زار دۆلار نه‌دات، ئه‌و هاووڵاتييه سكاڵای لای هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمار كرد.
دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد :” دوای سکاڵاکە، توانراوە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه تیرۆر، ئه‌و كه‌سه بدۆزرێته‌وه به‌ناوی (ن. ع. ح. ع) و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوو، ناوبراو له رێكه‌وتی ٢٠-١٢-٢٠١٨ ده‌ستگیر كرا و خرايه ژێر لێكوڵینه‌وه.
دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ده‌شڵێت:” تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوەکانیدا دانی بەوەدا ناوە، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لە سکاڵاکارەکە کردووە کە ئەگەر ١٥٠ هەزار دۆلار نەدات، ئەوا ژیانی کوڕەکەی و خانەوادەکەی دەکەوێتە مەترسییەوە”.
دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاشیگه‌یاند: “تۆمه‌تبار له‌ميانى هه‌ڕه‌شه‌كانى له سكاڵاكار، هه‌وڵیداوه خۆی وه‌ك گرووپێك نیشان بدات و، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر جموجۆڵی رۆژانه‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌یه، هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ناوی چه‌ندین هاووڵاتیتر له لیستی ئه‌وانه‌دان كه ده‌بێت پاره به گرووپه‌كه بده‌ن”.
دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” هاووڵاتيیانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، به هه‌وڵ و كۆشش و شه‌ونخوونیی به‌رده‌وامی هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كورستان پارێزراوه و سه‌روماڵی هاووڵاتیانیش پارێزراو ده‌بێت. هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کردووە، زياتر له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منييه‌كان هاوكار بن، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ميشه پاڵپشت و هاوكار بوون”.