تیرۆریستانی داعش داوای چۆڵكردنی گوندێكی كوردنشین ده‌كه‌ن

دانیشتوانی گوندێكی كوردنشینی سەر بە شارۆچكەی دووبزی سەر بە پارێزگای كەركووك، بەهۆی هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش گوندەكەیان چۆڵ ده‌كه‌ن .

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی1ی2019، عەبدوڵا مەجید، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی شارۆچكەی دووبز، ڕاگەیاند: “تیرۆریستانی داعش دانیشتوانی گوندی (تەقتەق)ی سەر بە دووبزیان ئاگادار كردەوە كە گوندەكەیان چۆڵ بكەن، ئیتر بەشێك لە ماڵەكان گوندەكەیان چۆڵ كردووە”.

بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی شارۆچكەی دووبزگوتیشی: “ئەو گوندە عەرەبیشی تێدا دەژیت و تەنانەت داعش ئەو عەرەبانەشی ئاگادار كردووەتەوە كە گوندەكە چۆڵ بكەن”.

16ـی ئۆكتۆبه‌ر  خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن.

Back to top button