رێزان شێخ دلێر بۆ مهحمود سهنگاوی : ههركهسێك باسی دوو ئیدارهیی بكات كورد نییه
ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لهبارهی دوو ئیدارهی له كوردستان وهڵامی مهحمود سهنگاوی ئهندامی مهكتهبی سیاسی حزبهكهی دهداتهوهو ڕاگەیاند: “دوو ئیدارەیی پلانێکی خراپە، بەداخەوە حزبەکان ھەڵپەی ئەوەیانە لە بەغدا ھاوپەیمانیی تەواوەتی ببەستن، بۆ ئەوەی پۆست و پلەی باڵا وەربگرن، باڵام ئەوان نەتوانن لە ھەرێمی کوردستان پێکەوەبژین، ئەی چۆن دەتوانن لەگەڵ دەرەوەی خۆیاندا بژین؟“.
ڕاوێژکارهكهی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گوتی :” دوو ئیدارەیی شتێکی زۆر خراپە، چۆنکە ”پێشتر ئێمە ئەزموونی دوو ئیدارەیمان ھەبووە و دەزانین کاریگەرییەکانی چەندە زیان بە خەڵکی کوردستان دەگەیەنێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان بکرێتەوە بە دوو ئیدارە، دوور نییە ”هەندێک حزب“ داوا لە عێراق بکەن، هەرێمی تێدا نەمێنێت. گوتیشی: ”حزبە سیاسییەکان لەپێناو مانەوەی خۆیاندا، گوێ بە مانەوەی ھەرێمی کوردستان نادەن، چونکە مانەوەی خۆیان بەلاوە گرنگە”.
ڕێزان شێخ دلێر ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دهشڵێت :”هەر کەسێک ”لەناو یەکێتی بێت، یان حزبێکی دیکە“، ئەگەر باسی دوو ئیدارەیی بکات، ”نە کوردە و نە دەبێ باسی کوردایەتی بکات“، چونکە ئەگەر کەسێک باسی کوردایەتی بکات، چۆن قسە لەسەر دوو ئیدارەی دەکات؟.