گیڤارا كه‌ركوكی :تاجە گوڵینە بۆ سەر گۆڕی ئەتاتورک و کڕنووش بردن بۆ ئەردۆغان، پەیامی جاشایەتیه‌

گیڤارا کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ توركیا ده‌ڵێت :” ٥٨ ڕۆژە لەیلا گۆڤەند، پەرلەمانتاری ھەدەپە لەناو زیندانه‌كانی توركیا مانی لەخواردن گرتووە و 760 جاریشه‌ بینینی ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ ةچاوه‌ڕێمان ده‌كرد بەرھەم ساڵح، یان مانگرتنەکەی لەیلا گۆڤەند بشكێنێت یانیش  ھەواڵێکی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمرالی بپرسێت ،بەڵام بەداخەوە بەرھەم ساڵح تاجه‌ گولینه‌ی برد بۆ سەر گۆڕەکەی ئەتاتورک “.

ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ده‌شڵێت:”  “تاجە گوڵینەکەی بەرھەم ساڵح بۆ سەر گۆڕی ئەتاتورک و کڕنووش بردن بۆ ئەردۆغان، پەیامی جاشایەتی دەگەیەنێت، ھەروەھا مانای ئەوە دەگەیەنێت کە منیش کۆیلەی ئێوەم، ھەرچی بڵێن من ئامادەم ئەنجامی بدەم”

گیڤارا کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ،گوتی :” له‌ دونیادا نه‌بووه‌ کەسێک تاجە گوڵینە بۆ سەر جەلادێكی میله‌ته‌كه‌ی خۆی بەرێت،بۆیە ئەگەر ئێمە بمانزانیایە پڕۆتۆکۆڵ و سیاسەت و گفتوگۆ چییە، حاڵەکە بەم دۆخە نەدەگەشت”.

هه‌روه‌ها گیڤارا كه‌ركوكی گوتیشی :”  بەرھەم ساڵح بەھۆی کڕنووشبردنی بۆ ئەردۆغان، شكۆی ٤٠ ملیۆن کوردی شكاندووه‌، بۆیە شێوازی ئەو مامەڵەکردنەی بەرھەم ساڵح، شتێکی بێمانا بووە و پەیمامی جاشایەتی گەیاندووە”.

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان کە گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە سلێمانی .

Back to top button