جۆن بۆڵتن :ئهمریكا بهبێ رێكهوتن لهسهر پاراستنی كوردهكان هێزهكانی ناكشێنێتهوه
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا مەرجێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ توركیا ئاشكرا كرد دەربارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا لە سەردانێكی چوار ڕۆژەیدا بۆ ئیسرائیلو توركیا ڕایگهیاند:” لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە ناویاندا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، تەئكید لەوە دەكاتەوە كوردانی سوریا پارێزراون بن كە هاوپەیمانی ئەمەریكان”.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا گوتیشی :” پێمان وانیە كە توركیا كارێك بكات كە بەتەواوەتی لەگەڵ ئەمەریكا ڕێككەوتنی لەسەر نەكرابێت، “هەروەها پێویستە بەپێی داواكاریی سەرۆك(ترەمپ) هەنگاو بنێن كە ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە شان بە شانی ئێمە شەڕیان كردووە زیانیان پێ نەگەیەنن.”
جۆن بۆڵتن دهشڵێت :” لەگەڵ بەرپرسانی توركیا گفتوگۆ دهكهین بۆ ئەوەی ببزانین مەبەستەكانی توركیا چییە، “بەڵام هەڵوێستی سەرۆك ترەمپ ئەوەیە كە توركیا پهلاماری كوردەكان نهدات ، ئەمەریكا بەبێ ڕێككەوتن لەسەر پاراستنی كوردهكان سەربازهكانی لە سوریا ناكشێنێتەوە.”