سلێمانی له سبهینێ وه دهرهێنانی مۆڵهتی شۆفێری دهكرێته ئهلكترۆنی

بهڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” پڕكردنەوەی نامیلكەی مۆڵەتی شۆفێر لە سەرجەم هەرێمی كوردستاندا دەبێتە ئەلیكترۆنی “سەرەتاش لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە دەست بەو كارە دەكرێت”.
لای خۆیهوه بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی له پێگهی فهرمی خۆی فۆرمێكی ئەلكترۆنی بڵاوكردووەتەوهو دهڵێت :” لە سبەینێ سێشەممە 8ی كانونی دووەمی 2019، ئەو خزمەتگوزاریە ئەلكترۆنییە دەچێتە بواری كاركردنەوە. بۆ ئەو كەسانەی خوازیارن مۆڵەتی شۆفێری بەدەستبهێنن”.
بهڕێوبهرایهتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگهیاند:” بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دابین دەكات بە هاوكاری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی هاتوچۆی سلێمانی.”
بهڕێوبهرایهتی هاتووچۆی سلێمانی دهشڵێت:” ئەوانەی دەیانەوێ ببنە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە كوراسەی داواكردنی مۆڵەتی شۆفێری پربكاتەوە و راستەوخۆ سەردانی لێژنەی پزیشكی و نوسینگەی شۆفێری بكات ، ئیتر پێویست ناكات بۆ راكێشانی كوراسە سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن تەنها رۆژی تاقیكردنەوە سەردان دەكەن.”