هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕو پاسه‌وانیكردنی گۆڕستانه‌كان ده‌درێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت

مردن ئەو چارە نوسە حەتمی و ناخۆشەی کە زۆری لە سەر وتراوەو نوسراوە ،مردن کۆتایی بەختەوەری و پوکێنەرەوەی هەموو هیواو خۆزگەکانە ، وەیشومەی دابڕان و تاریکاییەکی بێ بنی عەدەمە، گەشتێکی بێ بڕانەوەو نە گەڕانەوەیە بۆ دواوە.

بەپێی گرێبەستەكە لەمەدوا ھەموو كارەكانی ھەڵكەندنی گۆڕ و ناشتنی مردوو دەكەوێتە ئەستۆی كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ،له‌مه‌ودوا خزمەتگوزارییەکانی ئاو، سەوزایی، پاسەوانی گۆڕو گۆڕستانه‌كان كه‌رتی تایبه‌ت لێی به‌رپرسیار ده‌بێت .

تا ئێستا گرێبەستی تایبەت بەو گۆڕو گۆڕستانه‌كان واژوونەکراوە و نرخ له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕه‌كان دیاری نه‌كراوه‌ ،به‌ڵام ده‌گوترێت  بری 200 ھەزار دینار بۆ ھەر گۆڕێك وه‌رده‌گیرێت.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: “لەو گۆڕستانە شێوەی ھەڵكەندنی گۆڕ بە شێوەی ئەندازیاری دەبێت، بۆ ئەوەی ھاتووچۆی خەڵك بۆسەر گۆڕستان ئاسان بێت، ھەروەھا رووناكی و سەوزایی و تەوالیت و گەرماویش لە گۆڕستانەكە دەبێت”.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی گوتیشی: “تائێستا نرخی ھەڵكەندنی گۆڕ و بەخاكسپارردن دیار نەكراوە، بەڵام ھەوڵ دەدەین نرخەكە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان بێت”.

لای خۆیه‌وه‌ عوسمان ساڵح، ئەنجوومەنی گۆڕستانەکانی سلێمانی دەڵێت: “خەڵك ھەیە پارەی پێ نییە بۆ قەبر ھەڵكەندنی كەسوكاری، ئێستا وەك جاران نییە و خەڵك لە بارودۆخێكی خراپدایە، خەڵك ئێستا لە پێشدا مامەڵەی ھەڵكەندنی گۆڕ دەكات، بۆیە داوا لە شارەوانی سلێمانی دەكەین بە جۆرێك لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە رێكبكەون كە باری ھاووڵاتیان زیاتر گران نەكرێت”.

كه‌رتی‌ تایبه‌ت به‌هه‌موو ئه‌و ده‌زگاو كۆمپانیانه‌ ده‌گوترێت كه‌ موڵكایه‌تیان ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت. به‌ڵكو به‌سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن‌و ئامانجی‌ سه‌ره‌كییان زۆرترین قازانجه‌.

 

 

Back to top button