یه‌كێتی نه‌یتوانی وه‌ڤدی دانووستاندن دروست بكات بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دواخرا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی “خواكوڕك ” كه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه وابریار بوو له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆببنه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی نه‌یتوانیوه، وه‌ڤد دروست بكات، له‌گه‌ڵ پارتی دا كۆببێته‌وه، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌روان كراوی سبه‌ی دواخرا بۆ كاتێكی نادیار”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له یه‌كێتی به خواكوڕكی راگه‌یاند، بریاری كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی بووه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتی ویستوویانه به‌شداری بكه‌ن، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نین، به‌ڵام له‌ناوه‌خۆیان بۆته كێشه‌یان و نه‌یانتوانیوه وه‌ڤدی به‌رامبه‌ر پارتی دروست بكه‌ن، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك راشی گه‌یاندووه، كه پاڤیل و لاهور جه‌نگی هه‌ردووكیان داوایان كردووه كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كیتی بكه‌ن، به‌ڵام له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشه دروست بووه و بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بریاری یه‌كێتی دواخراوه، بۆ كاتێكی نادیار”.
یه‌كێتی له ئێستادا به‌هۆی كێشه ناوه‌خۆیه‌كان و هه‌ره‌شه‌كانی لاهور و پاڤێل له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی، ناتوانێت وه‌ڤدی دانووستاند له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دروست بكات، له‌گه‌ڵ پارتی دا كۆببێته‌وه”.