پیلانێكی به‌رهه‌م ساڵح دژ به‌كورد له‌كه‌ركووك ئاشكرا ده‌بێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، به‌رهه‌م سالح پاش سه‌ردانی توركیا پرۆژه‌یه‌كی بۆ گۆڕینی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی وه‌ك تۆڵه‌ له‌ پارتی ئاماده‌ كردووه‌، راده‌ستی لاهور جه‌نگی كردووه‌، پێشتریش نووسه‌رێكی نزیك له‌ به‌رهه‌م سالح ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ی دانانی سه‌رۆككۆمار جارێكی تر ” زه‌ربه‌یه‌كی تر له‌ پارتی بده‌ن” به‌ لادانی سه‌رۆكی كورده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوركی راگه‌یاندووه‌، به‌رهه‌م سالح و لاهور جه‌نگی ده‌یانه‌وێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاری كه‌ركووك سه‌رۆكه‌ كورده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك لاببه‌ن و له‌جیگای رێبوار تاڵه‌بانی، ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی توركمانی له‌ كه‌ركووك بكه‌نه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، به‌رهه‌م سالح له‌گه‌ڵ توركیا رێكه‌وتووه‌، كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بده‌نه‌ به‌ره‌ی توركمانی ته‌نها به‌ره‌ی توركمانی رازی بێت، به‌ پێدانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌ یه‌كێتی، وابریاریشه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكرێت و ئه‌و پیلانه‌ دژی كورد جێبه‌جی بكرێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك  ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، ئه‌م پیلانه‌ كه‌ به‌رهه‌م ساڵح دایناوه‌، جارێكی تر پۆستێكی تری گرینگ له‌كورد ده‌ستێنرێته‌وه‌، ده‌درێت به‌ به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌مه‌ش له‌لایان لاهور جه‌نگی و به‌رهه‌م ساڵح به‌دژی پارتی ده‌بینرێت”.

 

Back to top button