نینۆكه‌كانت به‌م ڤیتامینانه به‌هێز بكه
نینۆكه‌كان زۆر شت ده‌رباره‌ى ته‌ندروستى ده‌ڵێن، جێگه‌ى نینۆكه‌كان به‌به‌رده‌وامى پێوه‌ندى بهشانهكانهوه هه‌یه كه پێویستى به برێكى زۆر ڤیتامین و كانزا و پێكهاته‌ى خۆراكى هه‌یه بۆ گه‌شه‌كرن و دروستبونه‌وه و هێز و نوێبونه‌وه‌ى نینۆكه‌كان و دروستبوونى نینۆكى نوێ.
هه‌ر گۆرانێك له پێستدا یان له نینۆكدا نیشانه‌یه بۆ كه‌مى پێكهاته‌ى خۆراكى له له‌شى مرۆڤدا.
ئه‌مانه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كى خۆراكى گرنگن بۆ گه‌شه‌كردنى نینۆكه‌كان:
یه‌كه‌م: بایۆتین، له كۆمه‌ڵه‌ى ڤیتامین B هه‌روه‌ها ناسراوه به ڤیتامین B7 یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى خانه ده‌دات و چه‌ندین ترشى ئه‌مینى تێدایه كه گرنگن بۆ گه‌شه‌كردنى نینۆكه‌كان. خۆراك و بههیزكهرى بایۆتین یارمه‌تى به‌هێزبوونى نینۆك ده‌ده‌ن .بایۆتین به‌رێژه‌یه‌كى زۆر له گۆشتى ئه‌ندامى وه‌كو جگه‌ردا هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانرێت له زه‌ردێنه‌ى هێلكه وبه‌رهه‌مه شیریه‌كان و سه‌له‌موون و ئا‌ڤۆگادۆ و په‌تاته‌ى شیرین و تۆوه‌كان و قه‌رنابیتدا بدۆزرێته‌وه.
دووه‌م: جۆره‌كانى تر‌ى ڤیتامین B، بۆ نموونه ڤیتامین B12 رۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له مژینى ئاسن و هه‌روه‌ها زیادكردنى خانه‌ى خوێنى سوور هه‌ردوو ڤیتامین B12 ئاسن به‌یه‌كه‌وه گرنگن بۆ گه‌شه‌كردنى نینۆكه‌كان، كه‌مى ڤیتامین B12 ده‌بێته هۆى بێهێزى و شین بوونهوهیى نینۆكه‌كان یان دروستبوونى هێڵى مه‌یله و قاوه‌یى، به‌هه‌مانشێوه ڤیتامین B9 گرنگه بۆ گه‌شه‌كردنى خانه‌ى خوێنى سوور و دروستبوونى خانه‌ى نوێ.
سێیه‌م: ئاسن، ئاسن رێگایه‌كه بۆ گه‌شتى ئۆكسجین به ئه‌ندامه‌كانى له‌ش و هه‌ر خانه‌یه‌ك له له‌شدا به‌تایبه‌تى نینۆكه‌كان، به‌بێ ئاسن، ئۆكسجین به‌شێوه‌یه‌كى پێویست ناگات به‌خانه‌كان، ئاسن یه‌كێكه له كانزایانه‌ى كه پێویسته بۆ نینۆك چونكه كه‌مى ئاسن ده‌بێته هۆى كه‌م خوێنى و به‌مه‌ش نینۆكه‌كان شێوه‌یه‌كى قوپاویان ده‌بێت یان هێڵى باریك له‌سه‌ر نینۆك دروست ده‌بێت.ئاسن به‌شێ,هیكى گشتى له گۆشتى گا، مریشك، ماسى،هێلكه، له رووه‌كدا وه‌كو سه‌وزه پر گه‌ڵاكان،فستق وتۆوهكان و پاقله.
چواره‌م: مه‌گنیسیۆم، كار له 300 كاردانه‌وه‌ى له‌ش ده‌كات هه‌روه‌ك دروستكردنى پرۆتین كه پێویسته بۆ گه‌شه‌كردنى نینۆك. دروستبوونى هێڵى ستوون له نینۆكه‌كاندا نیشانه‌یه بۆ كه‌مى مه‌گنیسیۆم، مه‌گنیسیۆم به‌رێژه‌یه‌كى زۆر له دانه‌وێڵه و به‌تایبه‌تى گه‌نم و سه‌وزه پر گه‌ڵاكان و باوى و تۆوى دارى كاشوو ،فستق، پاقله‌ى ره‌ش كه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى كالیسیۆمن به گه‌شه‌كردنى نینۆكه‌كان و دروستبونهوهیى نینۆكه‌كان.