سەماکردن بۆ ئەم نەخۆشییانە بەسوودە

سەماکردن وەک ڕاهێنانی وەرزشی سوودی هەیە چونکە سەرجەم بەشەکانی لەش لە جووڵەدان و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری، جگە لەوەی مێشک دەحەوێنێتەوە و بەدوور دەکات لە بیرکردنەوە و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە سەماکردن باشترین سەرچاوەیە بۆ دوورخستنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ، “دافینا میروم” لە زانکۆی “سترنسیدنی” لە ئوستورالیا دەڵێت “سەیر نیە گەر بڵێین سەماکردن باشترینە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و دوورخستنەوەی مردن”.

لە ساڵی ١٩٩٥-٢٠٠٧ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا توێژینەوە لەسەر زیاتر لە ٨٤ هەزار کەس ئەنجامدرا کە تەمەنیان لەسەروو ٤٠ ساڵەوە بوو، بەڵام بە هیچ جۆرێک نەخۆشییەکانی دڵیان لەگەڵدا نەبوو، دواجار دەرکەوت ئەم کەسانە بەدرێژایی ژیانیان سەمایان کردبوو.

سەماکردن وەک ڕاهێنانی وەرزشی وایە، گەر کەسێک ئارەزووی وەرزشکردن نەکات دەتوانێت سەما بکات چونکە ئاسانە و چێژی لێدەبینێت، تەنها پێویستی بە میوزیک و گۆرانییەکی خێرایە.

Back to top button