ڕۆناڵدۆ لە ئیماڕاتەوە داواکراوە

گەورە بازرگانێکى ئیماڕاتى دەیەوێت بە بۆندێکى گەورە و جیاواز یاریزانى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى کرستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى بەرەو یانەیەکى ئیماڕاتى بگوازێتەوە بۆ یاریکردن لە خولەکانى کەنداوى عەرەبیدا.

ڕۆژنامەى ئینترلینیس ئاشکرایکردووە لەکاتى ئامادەبونى ڕۆناڵدۆ لە ڕێوڕەسمى دابەشکردنى خەڵاتەکانى گلۆب سۆکەردا، گەورە بازرگانێکى ئیماڕاتى لە نزیکەوە چاوى بە ڕۆناڵدۆ کەوتوەو بەڵێنى بەڕۆناڵدۆ داوە ئەگەر بێتە کەنداو بۆ یاریکردن ساڵانە 60 ملیۆن یۆرۆى وەک مووچە پێدەدات، کە خۆى لە یانەى یۆڤانتۆس بڕى 30 ملیۆن یۆرۆى وەک مووچەى ساڵانە پێدەدرێت.

ڕۆناڵدۆ لە هاوینى ڕابردوو پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسەوە کردوەو لەگەڵ ئەوەشدا بە زووى خۆى لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە گونجاندوەو توانیوێتى ئاستێکى بەرز لەگەڵ یانە نوێکەیدا پێشکەش بکات.

 

Back to top button