تەڤگەری ئازادی: تەنیا 15 ڕۆژ مۆڵەت بە قوباد تاڵەبانی دەدرێت

تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لەڕێی دادنووسی هەولێر، هۆشداری بە قوباد تاڵەبانی دەدات و تەنیا مۆڵەتی 15 ڕۆژی پێ دەدات لە ئەگەری پاشگەز نەبوونەوەی، سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت، تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لە ڕێی میدیاكانی ئاشكرای كردووە، لە دادنووسی شاری هەولێر، لەسەر بڕیاری داخستنی بارەگاكانیان كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەركراوە، هۆشدارییەكیان ئاراستەی جێگری سەرۆكی حكوومەت كرد.

.لە هۆشدارییەكەدا كە پاڵپشت بە نووسراوێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەركراوە، تانە لە بڕیاری داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی دراوە و بڕیارەكە بە “ستەم” لەسەر تەڤگەر دانراوە، داواش كراوە لە ماوەی 15 ڕۆژدا بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە.

ئاشكرا كراوە، ئەگەر لە ماوەی ئەو 15 ڕۆژەدا جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم وەڵامی داواكارییەكەی نەدایەوە، یان بە بڕیارەكەیدا نەڕۆیشتەوە، ئەوا تەڤگەری ئازادی مافی خۆیەتی لە دادگای ئیداریی هەرێم سكاڵای لە دژ تۆمار بكات.

ئەم هەنگاوەی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان، لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەدا دێت، كە لەسەر داخستنی بارەگاكانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەیگرێتە بەر كە قوباد تاڵەبانی بە بڕیارێك داخستنی بارەگاكانی ئەو حزبەی خستە جێبەجێكردن.

 

Back to top button