كۆبونهوهكهی یهكێتی و عهرهب و توركمان بۆ لابردنی ڕێبوا رتالهبانی شكستی هێنا
کۆبوونەوەی یەکێتی و تورکمان و عەرەبەکان بۆ دیاریکردنی کەسێك لە شوێنی ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی شەرعی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك شکستیهێنا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ١ی ٢٠١٩٠، یەکێتی بەبێ گوێدانە پەیڕەوی ناوخۆ و ڕێکارە یاساییەکان، هەوڵی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیدا، بەو ئامانجەی بتوانێت پارێزگاری کەرکووک دابنێت، بەڵام لەو هەوڵەی شکستی هێنا و نەیتوانی کۆبوونەوەکە ئەنجام بدات.
ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند: “ھەر کۆبوونەوەیەک پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگا بێت، ئەوا کۆبوونەوەیەکی نایاسایی دەبێت و پێچەوانەی یاساشە، بۆیە ھەر کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە ئۆتۆماتیکی بەتاڵە و ھەر شتێکیشی لەسەر بنیات بنرێت، باتڵە”.
لەبارەی ھەوڵەكانی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک له دهرهوهی پهیڕهوی ناوخۆو رێكاره یاساییهكان ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گووتی: “نەدەبوو ئەم حاڵەتە ببێت، چونکە لە لیستی برایەتیدا پێکەوە بڕیار دەدەین کە کۆبوونەوە بکرێت؟ چۆن بێت؟ ھەر کەسێکیش پەیڕەوی ناوخۆ پێشێل بکات، دواتر دەبێت خۆی تەحەمولی بەرپرسیارێتییەکەی بکات”.
رێبوار تاڵهبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕوونیشی کردەوە کە ھەموو لیستەکانی ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت پەیوەست بن بە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە، “نەک تەنیا یەکێتی، بەڵکوو لایەنەکانی دیکەش کە ھەوڵی بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکەن، ئەوەش ھەڵەیە و دەبێ چارەسەر بکرێت”.
هاوكات ئەحمەد عەسکەری، یەکێک لەئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، لە لیستی برایەتی گووتی: ” نەمانتوانی رێژەی یاسایی تەواو بکەین بۆ دیاریکردنی کەسێك لە شوێنی رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی بەوەکالەتی کەرکووك”.
له دوای خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهری 2017هوه، كه كهركووك و ناوچه كوردستانییهكان لهلایهن بتالێكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستانهوه رادهستی میلیشیاكانی حهشد و هێزه ئێرانییهكان كرا، رێبوار تاڵهبانی، سهرۆكی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك به وهكالهت شارهكهی جێهێشتووه.