گه‌ڕانی هێزه‌ ئه‌مركییه‌كان به‌ شه‌قامی موته‌نه‌بی شاری به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌لوه‌یزی، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌باره‌ی بلاوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی كۆماری عێراق ، ڕایگه‌یاند: “ئه‌مه‌ریكییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شاری به‌غدای پایته‌ختدا بڵاوببنه‌وه‌، دوایین گه‌ڕانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ شه‌قامی موته‌نه‌بی شاره‌كه‌دا چه‌ندین په‌یامی جیاجیای له‌ خۆگرتووه‌”.

سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ده‌ڵێت: “نمایشی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، په‌یامێكی روونه‌ بۆ وڵاتانی دراوسێ و ده‌یانه‌وێت بێڵێن، هه‌ر چه‌نده‌ له‌ سووریا ده‌كشێینه‌وه‌ به‌ڵام لێره‌ ده‌مێنینه‌وه‌”.

عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌لوه‌یزی، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌شڵێت: “سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یان قۆستووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان هه‌یانه‌، به‌تایبه‌تی له‌ رێگه‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی دژی داعش، به‌و رێگایه‌ش هێزه‌كانیان به‌ شاری به‌غدا دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌”.

عه‌بدولره‌حیم ئه‌لوه‌یزی گوتیشی :” ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و كه‌نداو ده‌كات و داوا ده‌كات كه‌ فیدیه‌ی پیبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداریان نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی لێ كردووه‌ته‌وه‌”.

 

Back to top button