عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق: گه‌ڕانی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا پێشێلكاری ڕوونی عێراقه

عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق چاودێریی بڵاوبوونه‌وه‌و جووڵه‌ی نوێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو عێراقدا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ده‌سته‌وه‌ستان بن به‌رامبه‌ریان، ئه‌و كاته په‌لاماریان ده‌ده‌ن .
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌واد ته‌لیباوی، گوته‌بێژی سه‌ربازیی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق ڕایگه‌یاند: “لای گه‌لی عێراق شاراوه نییه، گه‌ڕانی جه‌نه‌راڵ ئۆستن به شه‌قامه‌كانی به‌غدا، پێشێلكارییه‌كی روونی سه‌روه‌ری عێراقه، جگه له‌وه‌ش دوژمنایه‌تی و ته‌حه‌دای ئیراده‌ی گه‌لی عێراقه كه بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ھێزه بیانییه‌كان له‌ناو خاكی عێراقدا ره‌تده‌كاته‌وه”.
گوته‌بێژی سه‌ربازیی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق ده‌شڵێت : “ئێمه به چاوی تووڕه‌ییه‌وه ته‌ماشای سووڕانه‌وه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له شه‌قامه‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ین”.
جه‌واد ته‌لیباوی، گوته‌بێژی سه‌ربازیی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات و گوتیشی : “ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له رووی دیپلۆماسییه‌وه ده‌سته پاچه مانه‌وه له ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌وكاته ئێمه به‌ره‌و رووی داگیركاریی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌بینه‌وه كه راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ چه‌ندین ناوچه‌ی عێراقیان داگیر كردووه، هه‌روه‌ها سنوورێكیش بۆ جووڵه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له ناوچه و پارێزگاكانی وڵات داده‌نێین”.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌لوه‌یزی، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندبوو:”ئه‌مه‌ریكییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شاری به‌غدای پایته‌ختدا بڵاوببنه‌وه، دوایین گه‌ڕانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به شه‌قامی موته‌نه‌بی شاره‌كه‌دا چه‌ندین په‌یامی جیاجیای له خۆگرتووه”.
هاوكات عه‌باس علێوی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند:” لێژنه‌كه‌یان دۆسیه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكیانه ده‌كاته‌وه كه هه‌واڵگری ئیسرائیلیش له‌گه‌ڵیان بووه له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شه‌قامی موته‌نه‌بی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت”.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی :”به گوێره‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌بوایه فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه‌كان، جلی سه‌ربازی داكه‌نن و به جلی مه‌ده‌نییه‌وه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و ده‌ڵێت: “به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانده عێراقییه‌كه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكایان كردبا، ده‌بوایه جله سه‌ربازییه‌كانیان به مه‌ده‌نی بگۆڕێت”.