وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌شتێكی حه‌وت ڕۆژی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌ست پێكرد
ئەمڕۆ سێشەممە 8-1-2019، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدات، کە تا رۆژی 15ی1ی2019 بەدەوام دەبێت و بەپێی كارنامه‌ی گه‌شته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وڵاتانی میسر، سعودیە، عومان، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات، کویت و ئوردن دەگرێتەوەو سه‌ردانی عێراق ناكات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوە داوە، کە خودی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی پاراستنی شەڕڤانە کوردەکانی لە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا وەرگرتووە.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش سەردانەکەی،ڕایگه‌یاند :”تورکیا ”بەڵێنی پاراستن“ی شەڕڤانە کوردەکانی دوای کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، داوە”.
شەوی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د. خ.) دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە نهێنی گەیشتە عێراق و لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، لەگەڵ سەرباز و فەرماندەکانی وڵاتەکەی کۆ بووەوە سه‌رباری ئاگادارنه‌بوونی به‌رپرسانی عێراقی له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیچ بەرپرسێکی عێراقیشی نەبینی .