دوای لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ هێشتا نه‌وتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن باڵێكی یه‌كێتییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت

رۆژانە سەدان تانكەر نەوت لە شاری كەركووكەوە رەوانەی ئێران دەكرێ،ئەوە لەكاتێكدایە ئەمەریكا كوردی ئاگاداركردووەتەوە كە نابێ نەوت بە ئێران بفرۆشن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت به‌ ئێران ،گوتی “كورد ھەندێك نەوتیان ھەیەو بە ئێرانی دەدەن و ئەوەش دڵخۆشیان ناكات”.

ھەموو سەرنجەكان بۆ نەوتەكەی كەركووك چوون، چونكە پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندبوو كە ئێران بۆ كەمكردنی گوشاری گەمارۆكانی ئەمەریكا كەڵك لە نەوتی كەركووك وەردەگرێت.

هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش رێك پێری، وەزیری وزەی ئەمەریكا سەردانی ھەولێری كردبوو، بۆ ئەوەی عێراق و ھەرێمی كوردستان ھەموو بازرگانییەكی وزە لەگەڵ ئێران رابگرن، لێدوانەكەی ترەمپ دەریخست كە ھێشتاش نەوتی كەركووك رەوانەی ئێران دەكرێت.

16ـی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی جه‌رگبڕ بوو ،بالێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌نهێنی رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كاندا كرد و كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتویان ڕاده‌ست كردن ،گروپه‌ خیانه‌تكاره‌كه‌ی ناو یه‌كێتی لە دەرەوەی یاسا و بە بێ گەرانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا بەشێك لە نەوتی كەركووك بە قاچاغ ھەناردەی ئێران دەكەن.

Back to top button