پارتی مافی خۆیه‌تی كه وه‌كو ساڵانی ڕابردوو 5 وه‌زاره‌تی هه‌بێت
مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ڕاگەیاند:” بەرنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق هیچ تەوەرێکی لەبارەی تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی نییە”.
مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی :” ساڵانی ڕابردوو پارتی 5 وه‌زاره‌تی هه‌بووه ،هه‌ق و مافی پارتییه وه‌زاره‌تێكی دیكه وه‌ربگرێت ، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەبێ وەزارەتێکی دیکەش وەربگرین”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شلێت :” بەلای پارتییەوە گرنگە پشتگیری لە حکوومەتی عێراق بکرێت و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق بەرەو پێش ببەین و مافەکانی هەرێمی کوردستان کە خۆی لە مافی دارایی و ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و کێشەی پێشمەرگەدا دەبینێتەوە، لە پۆست و ئیستیحقاقی هەڵبژاردن گرنگترن”.
له‌باره‌ی سازشی پارتی بۆ لایه‌نه‌كانی تر د،مه‌یاد نه‌جار گوتیشی :” پارتی بەردەوام لە پێناو پاراستنی شیرازەی هەرێمی کوردستان، سازشی لە مافەکانی خۆی بۆ لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کردووە.