رێكه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان بۆ لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی خیانه‌تێكی تری مێژووی یه
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ دورخستنه‌وه‌ی ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بی و توركمانه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رێكه‌وتووه كه یه‌كێكی تر بخرێته شوێنه‌كه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی.
عیرفان كەركووكی نوێنەری پارتی گەلی توركمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕاگەیاند: “ھەفتەی ڕابردوو لە كەركووك كۆبوونەوە لە نێوان یه‌كێتی و لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی كرابوو بۆ ئەوەی كۆبونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئه‌نجام بدرێت، بەڵام ئەوانەی ئیمزایشیان كردبوو، ئەمڕۆ بەشدارییان نەكرد، ئێمەیش ھەر زوو ھەڵوێستی خۆمان دەربڕی و باسمان لەوە كرد كە سەركەوتوو نابێت، چونكە تەوافوق نەبوو، بۆیە بەو شێوە ناتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە”.
نوێنەری پارتی گەلی توركمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گوتیشی: “تاوەكو لیستی برایەتی تەوافوق لە نێوان خۆیدا نەكات، ئەستەمە بتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە، بۆیە پێویستە سەرەتا دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، ئاوارەكان بگەڕێنەوە، دۆخەكە كێشەی نەبێت و ھێزە میلیشیاكان لە كەركووك دەربكرێن، ئینجا ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە، ئەگەر نا ناتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە”.
عیرفان كەركووكی نوێنەری پارتی گەلی توركمانی ده‌شلێت:” لە كەركووك بارەگاكان داگیر كراون و ناوشار ھەمووی میلیشیایە، بۆیە بەو جۆرە ناتواندرێت ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە و، ئەگەر بەو شێوەیە بێت، چارەنووسی ھەر كۆبوونەوەیەك، وەك كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەبێت و شكست دەخوات”.