هێزێكی ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر سینه‌ما سالم و دایده‌خه‌ن
هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر سینه‌ما سالم و به‌بێ هیچ نوسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه سینه‌ما سالم داده‌خه‌ن .
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی1ی2019 هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی به‌بێ هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك و به‌بێ بوونی هیچ نوسراوێكی فه‌رمی چونه سه‌ر سینه‌ما سالم و ده‌رگاكه‌یان داخست .
ئیدارەی سینا سالم لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە و ده‌ڵێت :” هێزێكی ئاسایشی گشتیی سلێمانی بێ هەبوونی پاساوێك و به‌بێ نووسراوێكی فەڕمی، هاتنە سه‌ر سینەما سالم و دەرگای سینەماكەیان داخست.”
دەقی بەیاننامەكەی سینه‌ما سالم
بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتی
پشتگیری_لە_سینەما_سالم
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٨\١\٢٠١٩)، هێزێكی ئاسایشی گشتیی سلێمانی بێ هەبوونی نووسراوێكی فەڕمی، هاتنە سینەما سالم و دەرگای سینەماكەیان داخست.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیارە ڕۆژی هەینی (١١\١\٢٠١٩)، فیلمێك لە ساڵیادی شەهیدكردنیدا دەربارەی هەڤاڵ ساكینە جانسیز لە سینەماكە نمایش بكرێت، هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەند ڕێگەیەكەیەوە و بێ هەبوونی پاساوێكی ڕاستەوخۆ و نووسراوی فەڕمی، ئاگاداریان دەكردینەوە كە ”نابێت ئەو فیلمە نمایش بكرێت”؛ سەرەڕای ئەوەی فیلمەكە مۆڵەتی فەڕمیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەیە.
ئەم بەرتەسككردنەوەی ئازادی و قۆرخكردنی فەزای گشتییە ئیرادەی ئێمە ناخات و لە ئاست ڕێگریكردن لە هونەری ڕاستەقینە، بێدەنگ نابین.
لە هەڵوێستمان ئاگادارتان دەكەینەوە؛ لەگەڵمان بن!
سینەما_سالم
٨\١\٢٠١٩