فڕۆكه‌خانه‌ى جبل طارق سه‌یرترین فڕۆكه‌خانه له جیهان
خواكوڕك
فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌به‌ل تاریق كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Gibraltar Airport) ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه له ساڵی ١٩٣٩ له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كرایه‌وه و هه‌مان ساڵ كه‌وته واری كاركردنه‌وه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو خزمه‌تێكی زۆری جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی جیهانی كردوه.
فڕۆكه‌خانه‌كه پێكهاته‌كه‌ی زور ناوازه و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جوگرافی سه‌یری هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هیچ ڕێگرییه‌ك دروست نه‌بووه كه گرنگی و جه‌نجاڵی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه كه‌م بكاته‌وه، ئیسپانیا و به‌ریتانیا وڵاتانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست زۆر به‌كاری ده‌هێنن به یه‌كیك له بچووكترین فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت كه زۆرترین گه‌شتیاری ڕۆژئاوایی به‌كاری دێنن.
له‌به‌ر بچووكى ڕووبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌كه، ئه‌ندازیاره‌كان ناچاربوون به‌شێك له ڕێڕه‌وى فڕۆكه‌كان له‌سه‌ر زه‌وى، ببه‌نه ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ جاده‌ى ئۆتۆمبیله‌كان یه‌ك ببڕێت، له‌كاتى فڕین یان نیشتنه‌وه‌ى هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، پۆلیس ڕێگاى ئۆتۆمبیل داده‌خه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مبوڵانسێك به‌وێدا تێپه‌ڕێت.