گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا:ئێمه‌هيچ به‌ڵێنێكمان نه‌داوه بۆ پاراستنى چه‌كداره كورده‌كان له سووريا
ئيبراهيم كالن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا،دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا ڕایگه‌یاند:” ئه‌مه‌ريكييه‌كان پێيان راگه‌ياندووين ئێستا سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى ئه‌و چه‌كانه‌ى له ناوچه‌كه بڵاويان كردووه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی 60 تا 120 رۆژدا سووريا به‌جێده‌هێڵین”.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا گوتیشی :” پێويسته يه‌په‌گه به ته‌واوى له منبج بكشێته‌وه و ئه‌و شاره به‌جێبهێڵن و سه‌رۆككۆماری توركیا هيچ به‌ڵێنێكى نه‌داوه بۆ پاراستنى چه‌كداره كورده‌كان له سووريا ، توركيا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ك ده‌كات و بۆ ئه‌نجامدانی حه‌مله‌ی سه‌ربازی پرس و ڕاوێژ به هیچ لایه‌ك ناكات “.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی دۆسیه‌ی كورده‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه چاوی به جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت ،راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه توركیا جێبهێڵێت.