به‌هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه جموجۆڵی داعش مه‌ترسی بۆ 50 گوندی كوردنشین دروست ده‌كات
به‌هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری بالێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،جموجۆڵی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له خانه‌قین زیادی كردووه،به‌رێوبه‌ری ئاسایشی یه‌كێتی له خانه‌قین ده‌ڵێت :داعش بووه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر گونده‌كان .
ئازاد فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی خانه‌قین ــ لە پشکی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: “چەکدارانی زیاتر له شه‌واندا په‌لامارى گونده‌كانى سنوورى خانه‌قین ده‌ده‌ن و داعش مه‌ترسیی له‌سه‌ر گونده‌كان زیاتر دروست كردووه و دۆخی خه‌ڵك به هۆی داعشه‌وه باش نییه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی خانه‌قین گوتیشی: “داعش زیاتر هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گونده كورده‌كان و هه‌روه‌ها گوندە عهرهبنشینهكانیش، هێزه عێراقییه‌كانیش ئه‌و توانایه‌یان نییه رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه”.
لای خۆیه‌وه سه‌میر محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین، له پشكى یه‌كێتی گووتی: “كرده‌وه توندوتیژییه‌كان دژ به هاووڵاتییان له سنوورى قه‌زاى خانه‌قین بووه‌ته كارى رۆژانه، هه‌روه‌ها هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له ده‌وروبه‌رى خانه‌قین، له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش له سنووره‌كه له 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵی رابردووەوە كشانه‌وه، به‌و هۆیه‌وه بۆشاییه‌كى ئه‌منى دروست بوو”.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین گوتیشی :”ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ى كه ئێستا له‌ناو خانه‌قینن كاریگه‌ر نیین و زۆرینه‌یان خه‌ڵكى خانه‌قین نیین و شاره‌زای ناوچه‌كه‌ش نیین و ناتوانن دۆخى ئه‌منى بپارێزن، هه‌روه‌ها توانای بهرەنگاربوونهوهى داعشیشیان نییه، به هۆی جموجۆڵی زۆری داعشه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر له ده‌وروبه‌رى خانه‌قین ئاواره بوونه، به تایبه‌ت گونده كوردییه‌كان”.
تیرۆریستانى داعش كه‌م شه‌و هه‌یه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كانى سنوورى قه‌زاى خانه‌قین .له‌چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ى گڵه وگوندى ئهخوه وگوندی شیركى سه‌ر به خانه‌قین، زیاتر له 50 گوندى سنوورى خانه‌قین خۆیان له شه‌واندا پاسه‌وانیى خۆیان ده‌كه‌ن و متمانه‌یان به هێزه ئه‌منییه‌كانی خانه‌قین نییه.
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک ،له‌پاش خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ، كه‌ركوك وخانه‌قین و خورماتووكهوته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.