پارتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خیانه‌تكارو ئاژاوه‌چی و حهپخۆرو چهقۆكێشدا ناكات
له‌دوای وه‌فاتی تاڵه‌بانی لاهورو ئاراس جه‌نگی ئه‌ندازیارانی گروپی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ڕه‌ش له‌هه‌وڵی جڵه‌وكردنی یه‌كێتیدان و گروپێكی مافیاییان دروست كرد له كوردستان بۆ كوشتن و هه‌ڕه‌شه كردن له ڕكابه‌ره‌كانیان له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆیان، هه‌رچی چه‌قۆكێش و ده‌م پیس و جوێن فرۆش و خیانه‌تكار و قومارچی و حه‌پ خۆر و ئاژاوه‌چی هه‌بوو له‌خۆیان كۆیان كرده‌وه و ده‌ستیان كرد به دزی كردن و ڕووتاندنه‌وه و به بارمته گرتن و بازرگانی نه‌وت و ماده هۆشبه‌ره‌كان…هتد، هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش به پاڵپشتی و شهریكایهتی بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئیتلاعاتی ئێران.
بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: ”ئێمە کە قسە لەگەڵ ھەر حزبێک دەکەین، بەتایبەت برایانی یەکێتی، دەزگا فەرمییەکانیان دەناسین، دەزگای فەرمیی یەکێتی لای ئێمە بریتییە لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی، هەروەها مەکتەبی سیاسیبان لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتییان، ئەوانە دەزگای فەرمین و ئەوانەی لە چوار چێوەی ئەو دەزگایەنە ناوەکان کێن؟ بەلای ئێمەوە کێشە نین، چونکە ئێمە لەگەڵ دەزگاکە مامەڵە دەکەین، ئەوانە خۆیان ھەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکێتین و یەکێتی شەرعیەتی پێ داون کە سەرکردایەتی بکەن“.
به‌رپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی :”پارتی دەیەوێت لەگەڵ یەکێتی ڕێک بکەوێت، بەڵام ”لە دەرەوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ناوی دیکە لەلای ئێمە ئیعتیبار نییە، ئەوانەی کە بە کردەیی و بە فەرمی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکەن، لای ئێمە جێی ئیعتیبارن، لە ناو پارتیش ھەر وایە“.
لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تـی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌وڵ ئه‌دات جله‌وی یه‌كێتی بگرێته ده‌ست و له شانده‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری بكات و وه‌كو سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی ببینرێت و بخوێندرێته‌وه و ته‌ماشا بكرێـت ،به‌ڵام پارتی خواستی نییه و ڕازی نابێت لاهور جه‌نگی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی نێوانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا بكات و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌لدا ناكات .