ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێك بۆ بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ۸ـی ۱ـی ۲۰۱۹ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان فەرمانێکی دەرکرد، كە لە ۲۳ـی ۱۲ـی ۲۰۱۸ دەرچوووە و كۆپییەكی فەرمانەكەش دەست (خواکورك) كەوتووە، ئاماژە بە بڕیارێك كراوە بۆ سەدان فەرمانبەر.

بەپێی فەرمانەكەی ئەنجومەنی وەزیران، ماوەی خزمەتی ئەو ،سەدان فەرمانبەرە درێژ كراوەتەوە بۆ ئەوەی لە كاركردن بەردەوام بن، لە فەرمانەكەدا هاتووە: “بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ئەوەی لە مافی خانەنشینبوون بێبەش نەبن، وەكوو لە فەرمانەكەدا روون كراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانە تەمەنی یاساییان بۆ كاركردن لە كەرتی حكوومەتی تەواو دەبێت، بەڵام خزمەتی پێویستیان نییە بۆ خانەنشینبوون، كە نابێت لە ۱٥ ساڵ كەمتر بێت.

زۆربەی ئەو سەدان فەرمانبەرە ۱٤ ساڵ و چەند مانگێكیان خزمەت هەیە، لە كاتێكدا تەمەنیان گەیشتووتە خانەنشینی، بۆیە پێویستیان بە چەند مانگێكی ترە بۆ ئەوەی خزمەتیان بگاتە ۱٤ ساڵ، بەپێی فەرمانەكە، ئەو كەسانە بە دوو شێوە لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن، یەكیان چەند مانگێكی تر مووچەی فەرمانبەری وەردەگرن و پاشانیش مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبڕدرێتەوە.

وەك له فەرمانەکەدا هاتووە بە شێوەی جیاجیا فەرمانبەرانی ۱۳ وەزارەتی حکومەتی هەرێم لە فەرمانەكە سوودمەند دەبن، هۆشەنگ شێخ محەمەد، سەرۆكی لیژنەی راژە لە ئەنجومەنی وەزیران رای؟گەیاند، فەرمانەكە دەرچووە و دراوەتەوە وەزارەت و فەرمانگەكان، گوتی: بەپێی فەرمانەكە، نزیكەی ۲۰۰ فەرمانبەر لە درێژكردنەوەی خزمەتیان سوودمەند بوونە، بۆ ئەوەی شموولی خانەنشینی بكەن و خزمەتیان بگاتە ۱٥ ساڵ.

جەختیشی كردەوە، داواكاریی ئەو فەرمانبەرانە ماوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بووە پاش وردبینی و دیراسەكردن، بڕیارەكەیان بۆ دەرچووە، گوتیشی: هەموو داواكارییەكان دیراسەت كراون و تەنیا ئەوە نییە ماوەی خزمەتیان بۆ درێژ بكرێتەوە، بەڵكوو بەپێی یاسا و رێنماییەكان بۆیان كراوە، چەند مانگێك لە دیوانی ئەنجومەن بوو، پاشان رەزامەندیی سەرۆكی حكوومەتی بۆ وەرگیرا و ئینجا كارەكە تەواو كرا.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر فەرمانبەرێك تەمەنی گەیشتە ٦۳ ساڵ دەبێت ۱٥ ساڵ خزمەتی هەبێت بۆ ئەوەی خانەنشین بكرێت، گوتیشی: ئەگەر داواكاریی هاوشێوەمان پێ بگات، بۆ ئەوەی چەند مانگێك خزمەتی وەزیفی درێژ بكرێتەوە، ئەو كاتە ئەنجومەنی وەزیران پاش دیراسەت بڕیاری پێویست و یاسایی دەردەكات.

Back to top button