به‌رپرسێكی تری باڵای ئه‌مریكا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌نداوى عهربى، ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه،
کەناڵی “CBS”ی ئەمریکی له‌سه‌ر زارى ئەنتۆنی زینی، گواستیەوە، “دەستم لەکار کێشایەوە، چونکە واهەست دەکەم ناتوانم لە چارەسەکردنی کێشەی قەتەر،سەرکەوتن بەدەستبهێنم”.
پێشتریش برێت مەکگۆرک، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ لاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ داعش ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و ڕۆژى دووشەممە ۳۱ـی۱۲ـی ۲۰۱۸، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ڕای گەیاند: ئەمڕۆ دواین ڕۆژی کارکردنم بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تەنها هیوای باشی بۆ هاوکارانم دەخوازم کە لە بارودۆخێکی زۆر دژوار‌دا کار دەکەن بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتە مەزنەکەمان، دەرفەتێکی گەورەبوو بۆ من کە لەگەڵ ئەواندا کارم کرد.